سوپاى عێراق گەمارۆى کامپى مەخمورى داوە

لە شەوى ڕابردوەوە سوپاى عێراق گەمارۆى کامپى مەخمورى داوە و دەیەوێت بە زەبرى هێز دەوروبەرى کامپەکە تەلبەند بکات و لە بەرامبەردا دانیشتوانى کامپەکە دژى ئەو هەنگاوە چونەتە بەردەم ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان و ڕێگرى لەو کارە دەکەن.

بەپێى زانیارییەکان، لە شەوى ڕابردوەوە سوپاى عێراق گەمارۆى کامپى مەخمورى داوە و دەیەوێت بە زەبرى هێز دەوروبەرى کامپەکە تەلبەند بکات.

هەربەپێى زانیارییەکان، لە بەرامبەردا دانیشتوانى کامپەکە دژى ئەو هەنگاوەى سوپاى عێراق چونەتە بەردەم ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان و ڕێگرى لەو کارە دەکەن.

هەروەها، سوپاى عێراق بە مەبەستى تەلبەنەدکردنى دەوروبەرى کامپى مەخمور دەیان ئۆتۆمبێلى زرێپۆش و ژمارەیەکى زۆر هێزى جۆراوجۆرى لە دەوروبەرى کامپى مەخمور کۆکردووەتەوە

پەیوەندیدار