لە كاتی یارییەكی تۆپی پێ لە سەلڤادۆر ،بەهۆی پاڵەپەستۆی هاندەرانەوە گیان لەدەستدان و برینداربوونی لێكەوتەوە.
لەوبارەیەوەپۆلیس ڕایگەیاند، دوێنێ شەممە لە شاری سەلڤادۆر لە ئەنجامی پاڵەپەستۆی هاندەران كە هەوڵیاندا بچنە ناو یاریگای كوسكاتلان لە سان سەلڤادۆری پایتەخت بۆ بینینی یارییەكی تۆپی پێ،نۆ كەس گیانیان لەدەستدا و لانیكەم دووكەسی دیكەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس، رووداوەكە كاتێك بووە كە هاندەران هەوڵیانداوە بچنە ناو یاریگاكە بۆ بینینی یارییەكی خولەكە لەنێوان تیپە ناوخۆییەكانی ئەلیانسا و سی دی فاس.
لای خۆیەوە خوان كارلۆس بێدیگان، وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند، تیمەكانی بەرگری شارستانی لە شوێنی خۆیان بوون بۆ یارمەتیدانی ئەو كەسانەی زیانیان بەركەوتبوو، هەروەها سەدان پۆلیس و سەربازیش ڕەوانەی یاریگاكە كراون.