دوا نیوەڕۆی رۆژی دووشەمە 22ی ئایار بەڵێن عەبدولڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.
شاندی پارتی كە پێكهاتبوو لە جەعفەر ئیمێكی بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندیەكان و چنار سەعد عەبدولڵا و بڵند ئیسماعیل و شاندێكی یاوەریان لە دانیشتێكدا باس لە ڕەوشی سیاسی عێراق و كوردستان كرا، هەردوو لا هاوڕابوون كە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە سیاسیەكان پێویست بە رەخساندنی كەشێكی ئەرێنی و بەشداری پێكردنی سەرجەم هێزە سیاسیەكان دەكات.
لەو بارەیەو بەڵێن عەبدولڵا ڕاو سەرنجی حزبی زەحمەتكێشانی لەمەڕ قەیرانەكان خستەڕوو وە بەشاندی میوانی ڕاگەیاند:-
ئەوەی ئەمڕۆ لە پەرلەمان ررویدا دەكرا ڕێگری لێبكرێت ئەویش بە دواخستنی دانیشستنەكان بۆ ئەو كاتەی كە لایەنەكان لەسەر سەرجەم كێشەكان رێكدەكەون.
هەروەها سەبارەت بە دانووستانەكان لەگەڵ بەغدا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە شاندی میوانی ڕاگەیاند:-
ئەو پرسانەی پەیوەست بە مافەكانی خەلكی كوردستان ناكرێت هەر حزبەوە بە جیا ڕێگای بەغدا بگرێتە بەر، چونكە ئەو پەرتەوازیە سەنگی هەرێمی كوردستان لە بەرامبەر بەغدا لاوازتر دەكات.
شایانی باسە لە دانیشتنەكەدا ژمارەیەك ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەشدار بوون.