لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان: هەوڵی كۆنترۆڵکردنی کەمپی مەخموور لەلایەن سوپای عێراق ئیدانە دەکەین


ماوەی چەند رۆژێکە هێزێکی سوپای عیراق گەماڕۆی کەمپی ئاوارەکانی مەخمووری داوەو دەیەوێ بچیتە ناو کەمپەکەو کۆنترلی بکات، هەرچەندە ئەو کەمپە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت‌و کەمپێکی فەرمیەو بۆ ئاوارەکانی تورکیا دابین کراوە، بەڵام دەیان جار لەلایەن تورکیاوە بە بیانووی جۆراوجۆر هێرشی کراوەتە سەر ژن و منداڵ پیری تێدا بۆتە قوربانی، حکومەتی عراق هیچ هەڵوێستێکی نەبووە، هەروەها لە کاتی شەری تیرۆرستانی داعشیش مەترسی زۆر لەسەر ئەو کەمپە دروست بوو، خۆ ئەگەر خۆراگری و بەرگری قارەمانانەی خەڵکی کەمپەکەو هێزی پێشمەرگە نەبوایە دانیشتوانی ئەوێش وەکو شوێنەکانی دیکە جینۆساید دەکران، شایەنی باسە تاکو ئێستاش لەو سنوورە مەترسی داعش ماوەو هەرەشەیە بۆ سەر ناوچەکە بە گشتی و کەمپی مەخموور بە تایبەتی.
لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان بە توندی هەولی کۆنترۆلکردنی ئەو کەمپە لەلایەن سوپای عیراقەوە ئیدانە دەکات، بە پێشێلی یاسای نێودەوڵەتی تایبەت بە کەمپی ئاوارە و خەڵکی پەنابەر دادەنێ، چونکە ئەو کەمپە گەڤی زۆری لەسەرەو ژیانی دانیشتوانەکەشی بە هۆی هەرەشەو هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە مەترسی دایە، بێگومان کۆنترۆلکردنیشی لەلایەن سوپای عیراق ترس‌و دلەراوکێی زیاتر لەو کەمپە دروست دەکات و مەترسیەکان زیاتر دەبن، لەو سۆنگەیەوە داوا لە حکومەتی عیراق و لایەنە بەرپرسەکان دەکەین ئەو مەترسیانە لەبەر چاو بگرن و دەست لە کۆنترۆلکردنی کەمپەکە هەلبگرن و ریز لە یاساو رێساکانی تایبەت بە پەنابەری بگرن، هەروەها داواش لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین بەو پێیەی ئەو کەمپەکە لەلایەن ئەوانەوە دامەرزروە و سەرپەرشتی دەکرێت بە زووی بچنە سەر خەت رێگری لەو کارە بکەن و پارێزگاری لەکەمپەکەو ژیانی دانیشتوانەکەی بکەن، لە هەمان کاتدا داوا لە حکومەتی هەرێمیش دەکەین بێتە دەنگ‌و هاوکار بێت لە ئاسایی کردنەوەیی دۆخی کەمپەکە و پاراستنی گیان و ژیانی خەڵکە سڤیلەکەی.
لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان
بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان

حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
حزبی شیوعی كوردستان
22ی ئایاری 2023

پەیوەندیدار