دەزگای هەواڵگری عێراق:گەورەترین تۆڕی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە دەستگیركران

دەزگای هەواڵگری عێراق دەستگیركردنی گەورەترین تۆڕی بازرگانیکردن بە مرۆڤی ڕاگەیاند، کە ئەندامەکانی پاکستانی بوون و ویستویانە لەسنورەکانی پارێزگای بەسرەوە بێنە ناو عێراقەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەزگای هەواڵگری بڵاویکردەوە، هێزەکانیان توانیویانە گەورەترین تۆڕی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و بە قاچاخچی دەستگیربکەن، کە ئەندامانی تۆڕەکە خەڵکی پاکستانن لە سنورەکانەوە هاتونەتە ناو عێراقەوە و ویستویانە بچنە پارێزگای بەسرە.

وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: دەستگیرکردنی ئەو تۆڕە بە هاوبەشی لەگەڵ هەواڵگریی فەرماندەیی هێزە سنورییەکانی ناوچەی چوارەم ئەنجامدراوە، کە تیایدا هەڵیانکوتایە سەر شوێنە نهێنییەکان کە دزەکارانی تێدابو کە لە پێنج شوێن بونی پارێزگای سنوری بەسرە خۆیان حەشاردابوو.

دەزگای هەواڵگری عێراق ڕاشیگەیاندووە، لەو هەڵمەتەدا و لە هەر پێنج شوێنەکە ٣٧ کەسی تۆڕەکە دەستگیرکراون، لەئێستاشدا رێکاری یاساییان بەرامبەرگیراوەتەبەر

پەیوەندیدار