بەپێی راپۆرتێك بەهۆی وەستاندنی هەناردەكردنی نەوت بۆ توركیا حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە ملیارێك دۆلار زیانیكردوە.
لە راپۆرتێكدا كە ماڵپەڕی زیرۆ هێدجی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە، لەكاتێكدا هەناردەی نەوت لە هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی توركیا راگیراوە كێڵگە نەوتییەكان بەردەوامبون لە بەرهەمهێنان، راگرتنەكەش بەهۆی بڕیاری دادگای نێودەوڵەتییەوە بو كە پێشتر بڕیاریدابو توركیا بڕی یەك ملیارو 500 ملیۆن دۆلار وەك قەرەبوی هەناردەكردنی بێ مۆڵەت بدات بە بەغدا، ئێستا زیانەكانی حكومەتی هەرێم بە ملیاریك و 500 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت.
باس لەوەشكراوە، چەند مانگێك دوای ئەوەی ئەنقەرە لە 25-3 دا 450 هەزار بەرمیل هەناردەی رۆژانەی بڕی لەڕێگەی بۆری عیراق-توركیاوە، هەناردەكردن بۆ بەندەری جەیهان لە توركیا ئەگەرێكی لاوازی هەیە بەمزوانە دەستپێبكاتەوە.
ئاماژەشكراوە، مانگی رابردو حكومەتی ناوەندی عیراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان رێككەوتنێكیان واژۆكرد بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی كوردستان لە ڕێگەی توركیاوە، بەڵام توركیا سورە لەسەر بڕیارەكەی و دەیەوێت دانوستان لەسەر ناوبژیوانیی بكات پێشئەوەی هەناردەكردن دەستپێبكاتەوە.