کڵیچدار ئۆغڵوو: بە نادادپەروەرانەترین هەڵبژاردندا تێپەڕین

کڵیچدار ئۆغڵوو ڕایگەیاند، بە نادادپەروەرانەترین و نا دیموکراسییانەترین هەڵبژاردندا تێپەڕین، بەڵام لەبەرامبەر فشار و ترس و تۆقاندنی نا ئەخلاقی و نا یاساییدا سەرمان نەچەماندەوە، لەهەمانکاتدا گەل ئیرادەی گۆڕینی ڕژێمی دەسەڵاتخوازیی نیشاندا.

کڵیچدار ئۆغڵوو کاندیدی هاوپەیمانی میللەت و سەرۆکی جەهەپە، هاوکات تاکە ڕکابەریی ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و باسی لە چۆنییەتی هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکان کرد.

کڵیچدار ئۆغڵوو لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە وتی: بانگەوازی لە گەلی تورکیا دەکەم کە تێکۆشانی دیموکراسی درێژە پێبدەن، ئێمە بە نادادپەروەرانەترین و نا دیموکراسییانەترین هەڵبژاردنی ئەم ساڵانەی دواییدا تێپەڕین، هەموو دەرفەت و توانستی دەوڵەتیان خستە بەردەم پیاوێک، بەڵام ئێمە لەبەرامبەر فشار و ترس و تۆقاندنی نا ئەخلاقی و نا یاسایی سەرمان نەچەماندەوە.

وتیشی: سوپاسی هەموو دەنگدەرانم دەکەم، لەم هەڵبژاردنەدا، گەل ئیرادەی گۆڕینی ڕژێمی دەسەڵاتخوازیی نیشاندا، جەهەپە لەهەموو بەرەیەکدا تێکۆشانی دیموکراسی کرد و لەمەودواش بەردەوامی پێدەدەین، ئەوەی کە زۆر خەمبارم دەکات ئەوەیە کە ئاستەنگی و کێشەیەکی گەورە لەبەردەم وڵاتەکەماندایە، من لە ئێستاوە داوا دەکەم، کە ئەو ٢٥ ملیۆن کەسەی دەنگیان بە ئیرادەی دیموکراسیداوە لەسەرپێ بمێننەوە و بەردەوام بن لە تێکۆشان.

پەیوەندیدار