لە ماوەی شەش مانگ لە كۆی ٣٠ ملیار دینار كە پێویست بوو بەڕێوەبەرایەتی بانكی هەرێم لە سلێمانی بۆ تەندروستی خەرجی بكات تەنها ٥ ملیار كە خەرجی تەنها مانگێكە خەرج كردووە بۆیە نەمانی دەرمان و پێداویستی پزیشكی ئەگەر ببێتە هۆكاری ئافات و گیان لەدەستدانی نەخۆش ئۆباڵەكەی ئەخەینە ئەستۆی ئەو بەڕێوەبەرایەتیەو ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار ئەكەین كە نەیتوانیوەو نەیزانیوە تەنانەت جیاوازی تەندروستی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی یاخود دەستەی گەشت و گوزار دا بكات هاوشێوەی تەندروستی پارەی بۆ دابین كردووە بێ ئاگا لەوەی لە ئێستاداچارەسەری نەخۆش لەپێشینەی هەموو پرسەكانی ترەو پێویستی بە هاوكاری زیاتر لەو بڕە پارەیەشە كە بۆی دانراوە ئەمە لەكاتێكا ئەنجومەنی وەزیران لەڕێگەی وەزارەتی داراییەوە پابەندی دابین كردنی پارەی پێویستی خستۆتە سەر بەڕێوەبەرایەتی بانكی هەرێم و بانكەكانی سلێمانی .
د.هێرش سەید سەلیم
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی