هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە، لەبارەی دۆخی تورکیا لە دوای هەڵبژاردنەوە هۆشداری دەدات و دەڵێت: تورکیا دەچێتە قۆناغێکی تاریکەوە و دەبێتە ئەفغانستانێکی تر.
ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک – پەیەدە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی هاوار، دەربارەی ئەنجامەکانی دوای هەڵبژاردنی تورکیا دەدوێت.
موسلم دەڵێت: ئەردۆغان بۆ سەرکەوتن، هاوپەیمانی لەگەڵ چەتە و مافیا و حیزبوڵاکاندا کردووە و ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر ناوخۆی تورکیا دەبێت و بۆ کوردیش جێگای مەترسییە و تورکیا بەرەو تاریکی دەبات.
وتیشی: تورکیا لە داهاتودا، بەتەواوی دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی چەتە و مافیاکان و ئیدی دەبێت حیسابی ئەوە بکەین کە دەوڵەتێک بە ناوی تورکیا وەک دراوسێ نامێنێت و ئێستا ئەفغانستانێکی نوێ دراوسێیە