ڕاپۆرتە ئەمریکییەکان بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسەدانیان لە ئەمریکا ئاشکرا کرد، کە بە ڤایرۆسی مرۆڤ (HMPV) ناودەبرێت و تا ئێستا بەتەواوی نەناسراوە، نیشانەکانیشی هاوشێوەی ڤایرۆسەکانی تری هەناسەدانن.
ماڵپەڕی CNN بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکانی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا (CDC) کە سەر بە وەزارەتی تەندروستی ئەمریکایە،ئەم ڤایرۆسە دەبێتە هۆی زۆرێک لە هەمان نیشانەکانی نەخۆشیەکانی تری هەناسەدان، وەک کۆکە و ئاوی لوت و قورگ ئێشە و تا، لەئەنجامیشدا کەسی توشبوو دەبێت لەژێر چاودێری چڕدا بمێنێتەوە.
باسی لهوهش كردووه، حاڵەتەکانی HMPV لە بەهاری ئەمساڵدا لە ئەمریکا بەرزبونەتەوە، چونکە یەکەکانی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکان پڕبون لە منداڵانی بچوک و بەساڵاچوان، کە زیاتر بەرکەوتەی توشبونیان بەم هەوکردنە هەیە.
ڕەنگە زۆربەی ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسەکە بون نەیانزانیبێت کە توشی ڤایرۆسی مرۆڤ (HMPV) بون، چونکە بەزۆری نەخۆشەکان لە دەرەوەی نەخۆشخانەکان و کلینیکەکانی فریاکەوتن پشکنینیان بۆ ناکرێت