گواردیۆلا : ئێستا كاتی ئەوەیە هەر سێ نازناوەكە ببينەوە

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پێپ گواردیۆلا ستایشی یاریزانەکانی کرد دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە لە یاریگای وێمبڵی لە مان یونایتدیان بردەوە.

گواردیۆلا دوای یارییەکە لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی بی بی سی وتی ” ئێستا دەتوانین دەربارەی سێ نازناوەكە قسە بکەین، بێگومان هێشتا پێویستە خولی چامپیۆنسلیگ ببەینەوە، ئێمە نمایشێکی باشمان بۆ شارەکەمان و هاندەرەکانمان پێشکەش کرد.”

مانچستەر یونایتد پشتی بە ڕێگایەکی پیاو بۆ پیاو دەبەست، ئێمە چاوەڕوانی ئەوەمان نەدەکرد بەرگری لەو شێوەیە بکەن و لە نیوەی دووەمدا بۆشایی زیاترمان دۆزییەوە. سەرکەوتن بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو.”

“من هەواداری بەرشەلۆنەم، بەڵام بە درێژایی ژیانم ئەم یانەیەم خۆشدەوێت، ئەمڕۆ دەزانم دیارییەکی باشمان بە هاندەرەکانمان داوە بۆ ئەوەی چێژ لە دراوسێکانمان وەربگرن.”

سەبارەت بە زیرەکی گۆندۆگان وتی: “ئیلکای چ وەرزێکی هەبووە، توانایەکی گەورەی هەیە و بیرکردنەوەیەکی گەورەی هەیە، یاری گەورە بە باشی دەکات و دەتوانێت بە شێوەیەکی نائاسایی مامەڵە لەگەڵ فشاردا بکات.”

مانچستەر سیتی خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئینتەرمیلان ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە یاری کۆتایی خولی چامپیۆنسلیگ.

پەیوەندیدار