ئیمان عەبدولرەزاق، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: مانگێك لەمەبەر ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی پەلەكردن لە پەسەندكردنی بودجە وەرزی یاسادانانی خۆی درێژكردەوە، بەڵام بەھۆی ناكۆكییە سیاسییەكان پڕۆژەی بودجە لە لیژنەی دارایی پەكی كەوتووە و ئاسۆی تێپەڕاندنی دیار نییە و وەرزی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران بە كراوەیی دەمێنێتەوە تا پەسەندكردنی بودجە.
وتیشی: لە ئێستا یەكلاییكردنەوەی بودجە كەوتوەتە تونێلێكی تاریك و لەدەستی لیژنەی داراییدا نەماوەو تائێستا ھیچ ھەواڵێك نییە كە ئاماژەبێت بۆ رێككەوتنی سیاسی بەمەبەستی پەسەندكردنی بودجە، بۆیە لەم ھەفتەیەشدا بودجە پەسەند ناكرێت