بەهمەن حوسێن و شاندێکی مەکتەبی سیاسی بەشداری لە چلەی ماتەمینی حەیدەر فەیلی دەکەن

شاندێکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەشداری چلەی مایەمینی حەیدەر شێخ عەلی ئەندامی پێشووی کومیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان کرد.
شایانی باسە، شاندی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پێکهاتبوو لە بەهمەن حوسێن بەرپرسی ئەنجومەنی گشتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، لە رێوڕەسمەکەدا کە لە لایەن حزبی شیوعی کوردستان رێکخرابوو ووتاری هەریەک لە دکتۆر کاوە سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی ح ش ک، رائید فەهمی سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی ح ش ع، ووتاری مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە لایەن هیوا سەید سەلیم، پاشان خدر روسی بیرەوەریەکانی لەگەڵ کۆچکردوو حەیدەر فەیلی گێڕایەوە، دواتریش بروسکەی لایەنەکان خوێندرایەوە.
بەشێکی مەراسیمەکە بە نمایشکردنی ژیاننامە و تێکۆشانی کۆچکردوو بۆ ئامادەبووان خرایەڕوو، پاشان بە خوێندنەوەی ووتاری بنەماڵە کۆتایی بە مەڕاسیمەکە هێنرا.

پەیوەندیدار