ئیسرائیل : شەڕێكی گەورە بەرۆكی وڵاتەكەمان دەگرێت

بەڕپرسانی سەربازی ئیسرائیل پێیان وایە هەر جەنگێكی داهاتوو فرەبەرەیی دەبێتـ، لەكاتی هەڵگیرسانیشیدا بەزۆری تیشك دەخرێتە سەر ئاراستەی سنوورەكانی باكوور كە لوبنان و سووریا لەخۆدەگرێت.

لەم دواییانەدا بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل لێدوانی زۆریان سەبارەت بە ئامادەكارییەكانی سوپا بۆ ئەم سیناریۆیە دا، هەروەها هەڕەشەی دەستپێكردنی هێرشی بەهێزیان لە دژی حزبوڵڵا لە لوبنان كرد. 

لەوبارەیەوە عەقید نەمرود تسیبولسكی، فەرماندەی لیوای 282ی تۆپخانەكانی سوپای ئیسرائیل بەناوی” لیوای ئاگر” ڕاگەیاند: لە دوو هەفتەی ڕابردوودا مانۆڕێكمان ئەنجامداوە كە هاوشێوەی شەڕێكە لەسەر سنووری باكوور.

 ھەروەھا گوتی: لە چوارچێوەی ئەمەشدا ئێمە هەموو جۆرە هەڕەشەیەك ھاوشێوە دەكەین كە لە ئەگەری شەڕێكی ڕاستەقینەدا ڕووبەڕوومان دەبێتەوە.بەرپرسانی ئیسرائیل پێیان وایە ئەم شەرەی باسی لێوەدەكەن بەزۆر بەرۆكی وڵاتەكەیان دەگرێت

پەیوەندیدار