جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە زۆر گرنگە کاری گرنگ ئەنجام بدەن بۆ ڕووبەڕوبونەوەی دیاردەی ڕەگەزپەرستی و بەتەواوی ئەو ڕووداوانە بنبڕ بکرێت.
سەرۆکی فیفا جەختی لەوەشکردەوە کە پێویستە ڕێکارەکان بەشێوەیەکی توند و یەکلاکەرەوە بگیرێتەبەر و سزای وەرزشی بەسەر ئەو کەسانەدا بسەپێندرێت کە ڕەگەزپەرستی بەکاردەهێنن.
ئینفانتینۆ لە کۆبونەوەی لەگەڵ ئەندامانی هەڵبژاردەی بەرازیل رونیکردەوە کە لە تۆپی پێدا ڕەگەپەرستی هیچ جێگایەکی نیە و لەئەگەری بوونی هەر ڕووداوێک ڕاستەوخۆ یاریەکان ڕادەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد کە پێویستە ئاستی پەیوەندیەکان لەگەڵ یاریزانەکان بەرزتربکەنەوە و چیتر بەهانە بۆ ئەو دیاردەیە نەهێننەوە.
لەکۆتایشدا دوپاتیکردەوە کە زۆر دڵخۆشە بە بڕیارەکەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر کاتێک ڕەزامەندی نیشاندا تا ببێتە بەشێک لەکۆمەڵەی ئەو یاریزانانەی کەسنورێک بۆ ڕەگەزپەرستی دیاری دەکەن.
