وڵاتانی هاوپه‌یمانیی ناتۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر بونیادنانی سیستمێكی هاوبه‌شی به‌رگریی ئاسمانیی بۆ ئه‌ورووپا.
له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاتانی به‌شدار له هاوپه‌یمانیی باكووری ئه‌تله‌سی ناسراو به ناتۆ، یه‌نس ستۆلتنبێرگ، سكرتێری گشتیی هاوپه‌یمانێتییه‌كه رایگه‌یاند: رێككه‌وتووین له‌سه‌ر بونیادنانی سیستمێكی نوێی به‌رگریی ئاسمانیی و مووشه‌كی كه ته‌واوی ئه‌ورووپا بگرێته‌وه.
سكرتێری ناتۆ راشیگه‌یاند: ئه‌و سیستمه نوێیه به‌رگرییه مووشه‌كییه توانایه‌كی زیاتر له خۆ ده‌گرێت و ده‌بێته جێگره‌وه‌ی پۆلیسی ئاسمانی كه ئێستا له ئه‌ورووپا به‌رقه‌راره.