زیاتر لە ٦٠ کۆچبەری کورد لە دەریای ئیجە ڕزگارکران

زیاتر لە ٦٠ کۆچبەری کورد لە دەریای ئیجە رزگارکران دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند سەعاتێک لە دەریادا گیریان خواردبوو.

رۆژنامەنووس و چالاکوان ڕەنج پشدەری، رایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو یەختێک بە ٦٤ سەرنشینەوە لە دەریای ئیجە گیری خواردبووە، کە سەرجەمی سەرنشینەکان کورد بوون.

دەشڵێت دوای ئەوەی ھێزەکانی دەریاوانی لە ڕێگەی ژمارە ١١٢ەوە ئاگادارکردوەتەوە، بەدەم پەنابەرانەوە چوون و دوای چەندین کاتژمێر تەواوی کۆچبەرە کوردەکان ڕزگارکران.

ڕەنج پشدەری ئاماژەی بەوەشداوە، کۆچبەرەکان ژمارەیان ٦٤ سەرنشین بووە و لەنێویاندا ژنی دوگیان و منداڵ ھەبووە، کە بە ھاوکاری ھێزی دەریاوانی و نوێنەری پەنابەرە گەڕاوەکانی کوردستان سەرجەمیان ڕزگارکران.

پەیوەندیدار