یەكەمەكانی هەرێم: لەئەگەری دانەمەزراندن بایكۆتی هەڵبژاردن دەكەین

یەكەمەكانی هەرێمی كوردستان جەخت لەوە دەكەنەوە، لە ئەگەری دانەمەزراندنیان بایكۆتی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.
یەكەمەكانی ساڵانی 2017 بۆ 2022 لە هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بەوەداوە، دوای هەوڵێكی زۆر بۆ گەیاندنی دەنگ و نارەزایەتییان بێ ئەنجام بوون، بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنین لەئەگەری نەگەیشتنیان بەمافی شایستەی خۆیان بایكۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.
ئەوەش هاتووە، بۆ هەموو لایەنێكی سیاسی ئاشكرای دەكەن كە بەشێكن لەدەسەڵات و بەرێوبردنی گوزەرانی هاوڵاتیان، وەك چینێكی گرنگ و رۆشنبیر بەشدار نابن لەو پڕۆسەیەی كە بە دیموكراسی ناوی دەبەن، چونكە لەهەر وڵاتێكی دیموكراس كەسانی وەك ئەوان لەپلەی یەكەمن بۆ دامەزراندن و خاوەن مافی شایستەی خۆیانن.
ئەو یەكەمە دانەمەزراوانە هێمایان بۆ ئەوەش كردووە، تەنها بەوەوە ناوەستن و لەئەگەری نەبوونی هیچ هیوایەك پەنا دەبەنە بەر دادگای فیدڕاڵی عیراق و دەنگی خۆشیان دەگەیننە نوێنەری ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەولێر.

nawa

پەیوەندیدار