ئینریکی مانەوەی نەیماری کردۆتە مەرج بۆگرێبەستكردن لەگەڵ پاریس سان جێرمان

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا رۆژنامەکانی جیهان بلاویانکردەوە کو لویس ئینریکی نزیکبووەتەوە لە وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەی پاریس سان جێرمان بۆ وەرزی داهاتوو.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لویس ئینریکی راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە کاتی گفتوگۆکردنی لەگەڵ بەرپرسانی پاریس سان جێرمان داواکارییەکانی پێشکەش کردوون.

موندۆ ئاشكرایکردووە، ئینریکی داوای لە کارگێڕی پاریس کردووە کە بەهەر نرخێک بێت گرێبەست لەگەڵ هاری کەینی هێرشبەری ئینگلیزی و یانەی تۆتنهام ئیمزا بکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، راهێنەرە ئیسپانیەکە دەیەوێت لە وەرزی داهاتوودا یاریزانێکی هێرشبەری سەرە ڕم هەبێت کە هاوکاری کیلیان مباپێ بکات لەو هێڵەدا.

لەسەر بابەتی چارەنووسی نەیمار دا سیلڤاش، ئینریکی بە بەرپرسانی پاریسی وتوە سەرسامە بە ئاستی نەیمار بەتایبەت کە لە 2017 راهێنەرایەتی ئەو یاریزانەی کردووە و داوای کردووە دەستبەرداری نەبن.

پەیوەندیدار