وادەی خۆتۆماركردن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان راگەیەنرا

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، ئەو پارتانەی كە دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان بكەن، دەتوانن لە مانگی داهاتوەوە خۆیان تۆمار بكەن.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو پارتانەی كە دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان بكەن، دەتوانن لە رۆژی شەممە 1-7ـەوە لە كۆمسیۆن خۆیان تۆمار بكەن.
راشیگەیاندوە، پرۆسەی تۆماركردنی پارتەكان تا رۆژی یەكشەممە 30-7-2023 بەردەوام دەبێت.
رۆژی 26-3ی رابردوو لە میانی دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، دەنگ لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان دراو پەسەند كرا، بەپێی یاسای هەڵبژاردنەكانی عیراق دەبێت 6ی تشرینی دوەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجام بدرێت، بەڵام پێشتر عیماد جەمیل ئەندامی تیمی راگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاندبو، ئەگەری هەیە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان، بەر لە 20ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

پەیوەندیدار