سەرۆکی کۆمەڵەی شێخ سەعیدی پیران سەردانی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات

ئێوارەی چوارشەمە ٢١/٦/٢٠٢٣، سەرۆکی کۆمەڵەی شێخ قاسم شێخ عەلی رەزا، نەوی شێخ سەعیدی پیران، رەمەزان و مزەفەر لە ئەندامانی کۆمەڵەی شێخ سەعید و عەلی رەزا لە بنەماڵەی شێخ سەعیدی پیران سەردانی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد.
شاندی میوان کە لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان هاتبوون لە لایەن (هیوا سەید سەلیم، نیشتمان کەمال، شاخەوان عەبدوڵڵا) ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و برایم پاشا ئەندامی پەیوەندییەکان پێشوازییان لێکرا.
سەرەتا شاندی میوان پێناسەییەکی کۆمەڵەکەیان کرد و پاشان تیشکیان خستە سەر ئامانجی کۆمەڵەی شێخ سەعیدی پیران.
لە سەر ناوای حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان هیوا سەید سەلیم بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد بۆ باشوری کوردستان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕۆڵی شەهید شێخ سەعیدی پیرانیان لە مێژوو تێکۆشانی بژاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان بەرزنرخاند.
هەردوو لا هاوڕا بوون کە دەبێت هەموو لایەک کار بکەن بۆ بەدیهێنانی یەکڕیزی کوردستانی، هەروەها درووستکردنی رایەڵەی پەیەوەندییەکان لە نێوان دامەزراوە مێژوویی و ئەکادیمییەکانی پارچەکانی کوردستان.
لە کۆتاییدا پشتیوانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆ کۆمەڵەی شێخ سەعید دووپاتکرایەوە، شاندی میوان سوپاسی هاوڕێێانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد لە بەرامبەر ئەو پێشوازییە گەرمەی لێیان کرا.
شایانی باسە کۆمەڵەی شێخ سەعید ساڵی ٢٠١٤ لە لایەن نەوکانی شەهید شێخ سەعیدی پیران دامەزراوە، بارەگای سەرەکی لە ئامەدی باکوری کوردستانە.

پەیوەندیدار