پێگەیەكی بەریتانی ڕایدەگەیەنێت،”پەرلەمانتارانی ئەمریكا لەوە دەڕوانن سیستمی بەرگری ئاسمانی بدەن بە جەنگاوەرانی كورد لە باكوری عێراق, دوای ئەوەی ناوچەیەكەیان روبەڕوی زنجیرەیەك هێرشی موشەكی و فڕۆكەی بێفرۆكەوان بووەوە”.
پێگەی (میدل ئیست ئای) بەریتانی بڵاویكردووەتەوە،”پەرلەمانتارانی ئەمریكا لەوە دەڕوانن سیستمی بەرگری ئاسمانی بدەن بە جەنگاوەرانی كورد لە باكوری عێراق, دوای ئەوەی ناوچەیەكەیان لەلایەن ئێران و توركیاوە, روبەڕوی زنجیرەیەك هێرشی موشەكی و فڕۆكەی بێفرۆكەوان بووەوە”.
ئاماژە بەوەشدراوە،”رۆژی چوارشەممە, ئەنجومەنی نوێنەران هەموارەكەی پەسەندكرد, كە لەلایەن كۆنگرێسمانی كۆماری (دۆن بیكۆن)ەوە پێشكەشەكراو, پشتیوانی لە گواستنەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانی دەكات بۆ هێزەكانی پێشمەرگە”.
بیكۆن بە (میدل ئیست ئای) راگەیاندووە،”رێوشوێنەكان, لەلایەن هەردوو پارتی (كۆماری و دیموكراتی) پشتیوانییەكەی بەهێزی لێكراوەو داوا لەئیدارەی ئەمریكا دەكات بۆ ئامادەكردن و جێبەجێكردنی كاری راهێنان و پێدانی سیستمی بەرگری ئاسمانی بەهێزەكانی پێشمەرگەو هێزە چەكدارەكانی عێراق, بۆ بەرگریكردن لەهێرشە موشەكییەكان”.
سوپای پاسداری ئێران لەكۆتایی ساڵی(2022) ئۆپۆزسیۆنی كوردی ئێرانی كردە ئامانج, لەكاتێكدا تاران سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئەو ناڕەزاییە جەماوەرییە بوو, كە لەدوای گیانلەدەستدانی كچێكی كورد, لە ناوەندێكی پۆلیس سەریهەڵدا.
جۆناسان لۆرد, سەرۆكی پرۆگرامی ئاسایشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەسەنتەری ئاسایشی ئەمریكا بە سەرچاوەكەی راگەیاندووە،”وەزارەتی بەرگری ئەمریكا مانگانە (20)ملیۆن دۆلار بەشێوەی مووچە دەدات بە هێزی پێشمەرگە”.
داواكاریەكی زۆر لەسەر سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەمریكا هەیە, ئۆكرانیاو وڵاتانی كەنداو و حكومەتی هەرێمی كوردستان, هەموو وڵاتانی ناوچەكە كە موشەكەكانی ئێران بووەتە هەڕەشە لەسەریان و چاویان لە بەهێزكردنی توانای بەرگری ئاسمانییە.