بەھۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانی سوپای تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان زیاتر لە ٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە

بەھۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانی سوپای تورکیا، لە ماوەی شەش مانگدا لە رۆژئاوای کوردستان زیاتر لە ٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز لە رۆژئاوای کوردستان، لە ماوەی شەش مانگدا، زیاتر لە ٣٠ جار سوپای تورکیا بۆردومانی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستانی کردووە و بەوھۆیەشەوە ٤٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٧ی دیکەش برینداربوون.

ھەر بە گوێرەی زانیارییەکان، سوپای تورکیا لە بۆردومانەکاندا ١٣ جار شاری حەلەب و چوار جار شاری حەسەکە و یەک جار شاری رەقە و شەش جار شاری قامیشلۆی بە ئامانج گرتووەتەوە، ھەروەھا چوار جار کۆبانێ و چوار جار مەنبەج و ھەریەک لە شارەکانی دێریک و عەین عیسای بۆردومانکردووە.

پەیوەندیدار