دەست بەسەر موڵك و ماڵی مستەفا كازمیدا دەگیرێت

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەیەكی لەندەنی،”دەست بەسەر موڵك و ماڵی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراقدا دەگیرێت”.

رۆژنامەی (العرب)ـی لەندەنی بڵاویكردووەتەوە،”دوای چەند رۆژێك لە دەرچوونی بڕیاڕی خانەنشینكردنی كۆمەڵێك بەرپرسی ئەمنیی نزیك لەمستەفا كازمی, داگا بڕیاڕی دەستبەسەراگرتنی موڵك و ماڵی ناوبراو دەركرد, ئەوەش پرسیاری ئەوەی دروستكردووە, ئاخۆ پرۆسەی پاكتاوكردنی حسابەتەكان لەگەڵ كازمی دەستپێكردبێت”.

ئاماژە بەوەشدراوە،”حكومەتی سودانی, روبەڕوبونەوەی تیرۆری كردووەتە ئەولەویەتی كارەكانی و دەڵێت بەرپرسە باڵاكانی پێشوو بەدەرنابن لە لێپرسینەوە, بەڵام كاتێك باوەڕ بەمە دەكرێت ئەگەر ئەو رێكارە, بەرپرس و كەسایەتی سیاسیەكانی سەر بە میلیشیا چەكدارەكان بگرێتەوە, كە گومانی گەندەڵی و پێشلكاریان لەسەرە”.

ئەوەشخراوەتەڕوو،”چاوەكان لەسەر ماوەی حوكمی كازمیە, ئەوجا لەرووی كردنەوەی دۆسیەی گەندەڵی بێت یاخود سروشتێكی ئەمنیی هەبێت, لەگەڵ فەرامۆشكردنی سەردەمەكانی پێشوو, كە هیچ دۆسیەیەكی دەستی بۆ نەبراوە”.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی هەفتەی رابردوو (14) ئەفسەری ناسراوی بە نزیكیان لەكازمی رەوانەی خانەنشین كرد, لەگەڵ رێگەگرتن لێیان لە وەرگرتنی هەر پۆستێك لە ئایندەدا, بەهۆی سەلماندنی كەمتەرخەمیان لە كارەكانیان.

لە ڕاپۆرتی ڕۆژنامە لەندەنییەكەدا هاتووە،”سودانی لە هەوڵی تۆماركردنی خاڵە لەوەی پەیوەستە بە شەڕ دژی گەندەڵی و دیارەدەی قوتاربون لە سزا, بەڵام گومان هەیە لە توانای سەرۆك وەزیران لە كردنەوەی ئەو دۆسیانەی پەیوەستە بە میلیشیا چەكدارەكان, كە تێوەگلاون لە رفاندن و كوشتنی چالاكانی سیاسی و ئیدارەدانی تۆڕەكانی قاچاغچێتی و چەندین پێشێلكاری تر”.

پەیوەندیدار