لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ڕووسیا یاخیبوونی گرووپی ڤاگنه‌ری ڕووسی به “خیانه‌ت” و “خه‌نجه‌ردان له‌پشته‌وه” ناوبرد و ڕایگه‌یاند: كاردانه‌وه‌مان قورس ده‌بێت.
ڤلادیمێر پۆتین سه‌باره‌ت به یاخیبوونی، گرووپی چه‌كدارانی ڤاگنه‌ر په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند له كاتێكدا ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی به‌ڕێوه ده‌به‌ین له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان ده‌بێت خۆمان به دوور بگرین له هه‌ر ناكۆكیه‌كی ناوخۆیی.
سه‌رۆكی ڕووسیا وتیشی: ئێمه ئه‌مڕۆ ڕووبه‌ڕووی خیانه‌تێكی نێوخۆیی ده‌بینه‌وه، ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات ناپاكییه و ده‌بێ سزاكه‌ی قبوڵ بكه‌ن، وتیشی: له مۆسكۆ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه سیستمی بنه‌بڕكردنی تیرۆرمان خستووه‌ته كار.
پوتین وتیشی: وه‌ك سه‌رۆكی ڕووسیا و وه‌ك هاووڵاتییه‌كی ڕووسی، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م بۆ به‌رگریكردن له ڕووسیا و ڕاگرتنی ئه‌م یاخیبوونه چه‌كدارییه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ڕێوشوێنی توند ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسایی له ڕۆستۆڤ.
سه‌رۆكی ڕووسیا ئاشكرایكرد كه هێزه چه‌كداره‌كانی ڕووسیا فه‌رمانی له‌ناوبردنی ئه‌و كه‌سانه‌یان پێ گه‌یشتووه كه یاخیبوونی چه‌كدارییان ڕێكخستووه.