42ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لە کردەوەیەکی تیرۆرستیدا رژێمی گۆڕبەگۆڕی بەعس لە شاری بەغدا تاوانی تیرۆرکردنی سەیدا ساڵح یوسفی ئەنجامدا.
شەهید سەیدا کە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول یەکێک بوو بە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی سۆسیالستی کوردستان و لە رێگای خەباتی نەهێنی سەرکردایەتی ئەو بزووتنەوەی دەکرد.
لەمانگی مایسی ساڵی 1981دا لەکۆنگرەی یەکەمی حزبی سۆشیالیستی کوردستاندا کەلەیەکێ لەناوچە ئازادکراوەکانی کوردستاندا بەسترا، ساڵح یوسفی کرا بەسکرتێری یەکەمی حزبی سۆسیالستی کوردستانی ئەوسا .
سەیدا ساڵح یوسفی، سیاسیەکی بە توانا ، دبلۆماتێکی بە ئەزموون، خاوەن قەلەمێکی دیاری بواری رۆژنامەگەری بوو.
ترسی رژێمی بەعس لە توانای ئەو سەرکردە بە ئەزموونەی گەلی کوردستان وایکرد کە لە رۆژی ٢٥/٦/١٩٨١ لە رێگەی بۆمبێکی تەوقیتکراو تیرۆری بکەن.
لەو یادە غەمگینەدا ئێمە لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کە خۆمان بە درێژەپێدەری رێبازی شەهید سەیدا ساڵح یوسفی دەزانین سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی سەیدای مەزن دادەنەوێنین.
لە یادی 42 ساڵەی ماڵئاوایی شەهید سەیدا لە ئێستادا کوردستان لە هەر کاتێک زیاتر پیویستی بە فیکر و ڕامانی ئەو سەرکردەیەیە، کە خۆی دەبینێتەوە لە یەکڕیزی نیشتمانی و خەبات لە پێناو ئازادی و سەرفرازی گەلی کوردستان دوور لە رەق و ناکۆکی مێژوویی نێوان هیز و لایەنە کوردستانیەکان.
جارێکی دیکە سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهید سەیدا ساڵح یوسفی دەنێرین و رێ و ریبازی هەمیشە پڕ لە رێبوار بێ.
مەکتەبی سیاسی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
