چارەسەری چەوری خوێن چییە ؟؟

  • یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی چەوری‌ خوێن بریتیه‌ له‌ خواردنێكی ته‌ندروست و كه‌مچه‌وری. خواردن په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وی به‌ ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێنه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌ندێ خواردنی ته‌ندروست به‌قه‌ده‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمان سوودی ده‌بێت.
  • گرنگیدانی تایبه‌ت به‌ سه‌وزه‌ (وه‌كو خه‌یار و كاهوو و كه‌له‌رم و گێزه‌ر) و میوه‌كان (به‌تایبه‌تی سێو و هه‌رمێ و مزره‌مه‌نیه‌كانی وه‌كو پرته‌قاڵ و لیمۆ) و دانه‌وێڵه‌كانی وه‌كو نۆك و بازیلا و پاقله‌مه‌نیه‌كان زۆر به‌سووده‌ بۆ هێنانه‌ خواره‌وه‌ی ئاستی چه‌وری خوێن، هه‌روه‌ها خواردنی چه‌ره‌زاتی وه‌كو گازۆ و فسته‌ق و عه‌لی بابا و گوێز زۆر به‌سووده‌ (به‌ڵام گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ چه‌وری خوێن زیاددەكا).
  • بۆ نانی بەیانیان وا باشە دوورکەویتەوە لە خواردنی سەر توێژی ماست و قەیماغ و کەرە و پەنیری زۆر چەور.
  • وا باشه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ زۆربه‌ی خواردنه‌كانی كوڵاو بێت و دووربكه‌وێته‌وه‌ له‌ خواردنی سوره‌وەكراو و له‌فه‌و پیتزا.

بۆ گۆشتیش پێویسته‌ زیاتر گۆشتی ماسی و گۆشتی مریشك بخورێت.

  • بۆ دابه‌زاندنی ئاستی چه‌وری خوێن وا باشه‌ وه‌رزشێكی ڕێك و پێكی به‌رده‌وام بكرێت هەفتەی سێ ڕۆژ، ڕۆژی یەک سەعات وەرزشێکی مام ناوەند – قورس بکات.
  • ده‌رمانی دابه‌زاندنی چه‌وری خوێن كاتێك به‌كاردێت كه‌ كه‌سه‌كه‌ ئاستی چه‌وری خوێنی زۆر به‌رزبێت یاخود نه‌خۆشی دڵ یان شه‌كره‌ی له‌گه‌ڵدا بوو، یان دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ پارێزی خواردن و وه‌رزشكردن ئاستی چه‌وریه‌كه‌ هه‌ر دانه‌به‌زی. پێویسته‌ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كه‌ش نه‌خۆشه‌كه‌ له‌سه‌ر پارێزی خۆی هه‌ر به‌رده‌وام بێت.

د. داهات حەوێزی
پسپۆڕی هەناوی‌و دڵ

پەیوەندیدار