چه‌مكی جێنده‌ر، چه‌مكێكی نوێیه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوریدا، پێویسته كاری باش ئه‌نجام بدرێت بۆ تێگه‌یشتنی تاك له‌م چه‌مكه و كاردانه‌وه‌ی له ره‌فتار و بیروبۆچوونیدا دروست بێت بۆئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك دروست بێت كه باوه‌ری ته‌واوی به مافی ئافره‌ت و یه‌كسانی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز هه‌بێت. پرۆفیسۆر د.مهاباد كامیل عه‌بدوڵا سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه چەمکی جێندەر چەمکێکە دەتوانرێت لەرێگەی میدیا و سۆشیال میدیا و چاوپێکەوتنی بەردەوام لەگەڵ کەسانی پسپۆر زیاتر شرۆڤە بکرێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌رێگه‌ی کۆڕ وسیمینارو خولی بەردەوام بۆ کچان وکوران بکرێتەوه بۆئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكه بناسن.
پرسی یه‌كسانی له‌ناو دامه‌زراوه تایبه‌تی و گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌مان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت به‌و مانایه‌ی توانراوه مافی ئافره‌تان پارێزراو بێت، له‌وه‌ڵامدا د.مهاباد كامل پێیوایه كه سەبارەت بەدامەزراوەکان نەخێر هێشتا ژنان بە چاوی پلە دوو تەماشا دەکرێن، زۆر قورسە ژنێک بتوانێت خۆی بسەلمێنێت لەژینگەیەکی پیاوسالاریدا.
خه‌باتی ئافره‌تان و ژنانی كوردستان له‌پێناو چه‌سپاندنی یه‌كسانیه له‌ناو سه‌رجه‌م سێكته‌رو كایه جیاوازه‌كاندا. له‌م روانگه‌وه پێتانوایه ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و خه‌باته هاتونه‌ته دی یان هێشتا پێویست به به‌رده‌وامیدان هه‌یه، د.مهاباد له‌م سۆنگه‌وه تیشك ده‌خاته سه‌رئه‌وه‌ی كه نەخێر هێشتا زۆری ماوە ژنان مافەکانیان بەدەستبهێنن ئه‌وكاته ژنان و ئافره‌تان دەتوانن مافەکانیان بەدەستبهێنن کە ژنان خۆیان کورو کچەکانیان وەک مرۆڤ پەروەردە بکەن وهیچ جیاکارییەک نەکەن. راستە هەندێک پۆست لای ژنانە بەڵام ئه‌وە تەنها رێژەی لەسەدا دەی گشتیش نیە، ژنان دەبێت خۆیان بریار بدەن و سنورەکان ببەزێنن وهیچ شتێک نەیانوەستێنێت.
لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێت ئایا له كوردستان بزوتنه‌وه‌ی فێمینیزمی بوونی هه‌یه؟ به‌و مانایه‌ی ده‌توانین بڵێین له كوردستان شه‌پۆل و رێبازه‌كانی فێمینیزمی بونی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه فێمینیسته‌كانی كورد درێژه‌پێده‌ری هه‌مان هزری فێمینیزمی رۆژئاوان یاخود دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تن، له‌م باره‌وه د.مهاباد ده‌ڵێت:دەتوانین بڵێین تارادەیەک بزوتنەوەی فێمینیزمی هەیە، بەڵام هێشتا کاڵ وکرچە وهێشتا لەنێوان رۆژئاوا و رۆژهەڵاتدا قەتیس ماوە و پێویستە زیاتر کاری لەسەر بکرێت و ببێتە خەمی وڵات وسەرجەم چین وتوێژەکان تەنها لەنێوان کۆمەڵێکدا قەتیس نەمێنێت.
په‌یره‌ونه‌كردنی پرسی یه‌كسانی جێنده‌ری ده‌چێته چوارچێوه‌ی توندوتیژی ده‌روونی له دژی ئافره‌تان، چۆن ئافره‌تان ده‌توانن كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بكه‌ن بۆئه‌وه رێگربن له‌به‌رامبه‌ر راوه‌ستاندنی هه‌ر كارێك كه له‌دژی مافه‌كانی خۆیان بێت، د.مهاباد بۆچوونی وایه كه بەڵێ جێبەجێنەکردنی پرسی جێندەر توندوتیژیی دەروونی وهزریی وزمانی، بۆتە مۆرکێکی نامرۆیی ئەم سەردەمەو تاکەکانی کۆمەڵگەی شپرزە کردوە، و زۆر نابەرپرسانە رۆژانە چ بە زمان چ بە کردەیی لەکۆمەڵگه‌دا توندوتیژی قێزەون ئەنجامدەدرێت، زۆرجار دەوترێت ژنان کەموکورییان نییە و ئه‌وەتا خۆیان دەگۆرن و پێدەکەنن وژیان دەکەن ،نازانرێت لەناخی هەرژنێکدا چەندین خەونی مردوو هەیە، بۆیە دەبێت خێزانەکان وکۆمەڵگه و حکومەت بە یەک دەست و یەک بەرنامە کار لەسەر ئەم پرسە بکەن و نەهێڵن بۆشایی لەنێوانیاندا دروست بێت.
ناسك سعید :هێلین میدیا