گرژی و ئاڵۆزییەکانی فەڕەنسا لە پاریس دژی کوشتنی گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لە لایەن پۆلیسی وڵاتەکەوە بۆ رۆژی دووەم بەردەوامی هەیە وەزیری ناوخۆی فەڕەنساش دەڵێت، تائێستا 150 کەس لەسەر گرژی و ئاڵۆزییەکان دەستگیرکراون.
جیراڵد دارمانان، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان خەڵک و ھێزە ئەمنییەکان دژی کوشتنی نائیل-ی تەمەن 17 ساڵ لە خاڵێکی پشکنین لە پاریس، بۆ رۆژی دووەم بەردەوامی هەیە و تا ئێستاش 150 کەسیان لەسەر گرژی و ئاڵۆزییەکان دەستگیرکردووە.
دەشڵێت:” خۆپیشاندەرەکان لەمیانەی گرژی و ئاڵۆزییەکاندا ھێرشدەکەنە سەر شوێنە گشتییەکان ، لەنێویاندا قوتابخانە و شارەوانییەکان و ئاگریان تێبەردەدەن، بەڵام شورەییە بۆ لایەنی ناڕازی پەنا دەباتە زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی بۆ دەربڕینی ناڕازییەکانی.
رۆژی سێشەممەی رابردوو، لە خاڵێکی پشکنینی ناوچەی لا دیڤانسی شاری پاریس، دوای ئەوەی پۆلیس رێگەی نەدا بە تێپەڕبوونی شۆفێرێکی گەنج، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان شۆفێرێکە و کارمەندانی خاڵی پشکنینەکە روویداو بەهۆیەوە شۆفێرەکە بە گوللـەی یەکێک لە هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەستدا