سەرۆک وەزیرانی عێراق ژمارەیەک لە پارێزگارەکانی عێراق دەگۆڕێت

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کار بۆ گۆڕینی ژمارەیەک لە پارێزگارەکانی عێراق دەکات.

حەسەن فەدعەم، سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاشکرایکرد، ھاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت، لیژنەیەکی بۆ گۆڕانکاری وزاریی پێکھێناوە و دەستی کردووە بە ھەنگاوەکانی گۆڕینی ئەو پارێزگارانەی سەرکەوتوونەبوون لە ئەرکەکانیان، کە بە وتەی حەسەن فەدعەم، ئەو ھەنگاوە ئەو پارێزگارانە دەگرێتەوە، کە لە چەند ساڵی دوودرێژی رابردوودا لە ئەرکەکانیان سەرکەوتوو نەبوون.

راشیگەیاند، حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی، حکومەتێکی خزمەتگوزارییە و لە قۆناغی داھاتوودا کار بۆ دوورخستنەوەی ئەو پارێزگارانە دەکات، کە لە کارەکانیان سەرکەوتوونەبوون.

پەیوەندیدار