ئیسرائیل 25 فڕۆکەی جەنگی (ئێف – 35) لە ئەمەریکا دەکڕێت

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەمەریکا گرێبەستێکیان بۆ کڕینی 25 فڕۆکەی جەنگیی F-35 Lightning II واژوو کردووە.

ماڵپەری وەزارەتیی بەرگریی ئیسرائیل بڵاوی كردۆتەوە :ئیسرائیل لە رێگەی رێککەوتنێکی سێ ملیار دۆلارییەوە کڕینی سێیەم پۆل فڕۆکەی جەنگیی F-35 پەسەندکردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە : فڕۆکەکان لە رێگەی ئەو پاکێجی هاوکاری بەرگرییەوە دابین دەکرێن کە ئیسرائیل لە ئەمەریکاوە وەریگرتووە و ئاماژە بەوە کراوە، لەگەڵ دوایین داواکاریدا ژمارەی F-35کانی هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ 75 و ژمارەی پۆلەکان بۆ سێ پۆل فڕۆکە بەرزبووەتەوە.

جێی باسە لە سەردەمی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا، بەڵێنی بەخشینی 38 ملیار دۆلار لە نێوان ساڵانی 2017 – 2018 بە تەلئەبیب درابوو.

پەیوەندیدار