سودانی له‌ باره‌ی بودجه‌وه‌ لە دادگای فیدراڵی سکاڵای تۆمارکرد

سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە دادگای باڵای فیدراڵی سکاڵای تۆمارکرد بۆ تانەدان لە 12 مادەی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 بە بەهانەی نادەستووری بوونی ئەو ماددانە.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ بە فەرمی سکاڵای لە دادگای باڵای فیدڕاڵیی تۆمار کرد بە داوای ژمارە (١٥٣/ اتحادیە/٢٠٢٣) تایبەت بە تانەدان لە ١٢ ماددەی یاسای بوودجەی عێراق بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥ بە بەهانەی نادەستووریی بوونی ئەو ماددانە.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هیچ کام لە ماددەکانی ١١-١٢-١٣ ی یاساکەی تێدا نیە، کە پەیوەندیدارن بە هەرێمی کوردستان.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، لە سکاڵاکەدا داواکار داوای کردوە، کە دادگا ئەمرێکی وەلائی دەربکات بۆ ڕاگرتنی کارکردن بەو ماددانە تا یەکلایی بوونەوەی داواکەیان.

پەیوەندیدار