تەندروستی جیهانی رێنمایی خۆپارێزی بۆ شەپۆلی بەهێزی گەرما بڵاوکردەوە

ڕێکخراوەی تەندروستی جیهانی هەشت ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لە شەپۆلی گەرما ڕاگەیاند و داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندی ئەو ڕێنماییانە بن.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: هاوڵاتییان هەوڵبدەن ڕۆژانە لە کاتژمێر 11 ی پێش نیوەڕۆ بۆ سێی دوانیوەڕۆ نەچنەدەرەوە، چونکە لەو کاتەدا تینی خۆر زۆر بەهێزە.

تەندروستی جیهانی دەشڵێت: لەکاتی چونەدەرەوەدا هەوڵبدە بەو شوێنانەدا بڕۆیت کە سێبەرە و ئاوی سارد یاخود ساردەمەنییەکت پێبێت و هەوڵبدە کرێمی دژەخۆر بەکاربهێنیت.

تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەشکردوە، لەکاتی چونەرەوەدا هەوڵبدەیت جلێك لەبەربکەین کە پێکهاتەکەی لۆکەبێت و تەسك نەبێت و کڵاوێك بۆ داپۆشتینی سەر و گوێی و مل بەکاربهێنیت.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات، چالاکی و کارەکانیان لە ناوەڕاستی ڕۆژدا ئەنجام نەدەن و لە بەرەبەیان یاخود ئێواراندا کارەکانیان بکەن و بە ئاوی سارد خۆیان بشۆن و خۆیان فێنک بکەنەوە.

پەیوەندیدار