دی ماریا بەنفیکاى هەڵبژارد

یانەی بەنفیکای پورتوگالی بەفەرمی گرێبەستکردنی لەگەڵ ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی و یاریزانی پێشووی یانەی یۆڤانتۆس بۆ ماوەی یەک وەرز و تا هاوینی 2024 بەخۆڕایی راگەیاند.

یانەکە لە بڵاوکراوەیەکدا کە لە ئەژماری فەرمی خۆیان بڵاویانکردووەتەوەئاماژەیان بەوەداوە، جارێکیتر سوودمەند دەبن لە خزمەتگوازرییەکانی دی ماریا و گەڕاندویانەتەوە یانەکەیان.

یانەی بەنفیکا بە گرێبەستێکی ئازاد ئەنخێل دی ماریایان گواستووەتەوە ریزەکانی یانەکەیان دوای ئەوەی لە کۆتایی وەرزی رابردوودا گریبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی کۆتاییهات و نوێی نەکردەوە.

دی ماریا لە ساڵی 2007 پەیوەندیکرد بە یانەی بەنفیکای پورتوگالیەوە کە ئەوەش یەکەم ئەزموونی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بووە لە ئەوروپا و دوای سێ ساڵ بەرامبەر بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە کرد.

پەیوەندیدار