ھەسەدە بەشداریکردنی لەشەڕی ئۆکراین رەتدەکاتەوە و دەڵێت ھێزەکانیان گرنگی بە پرسەکانی دەرەوەی سوریا نادەن.
ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھەندێک دەزگای ڕاگەیاندن ھەواڵی ھەڵبەستراویان لەسەر بەشداریی شەڕڤانانی ھەسەدە لە شەڕی ئۆکراین بڵاوکردووەتەوە، بەڵام ئەو ھەواڵە ھیچ بنەمایەکی نییە.
دەشڵێت، ھێزەکانیان گرنگی بە پرسەکانی دەرەوەی سوریا نادەن و جەختدەکەنەوە لەسەر ئەرکە نیشتمانییەکانیان لەچوارچێوەی خاکی سوریا بۆ پاراستنی خەڵک و ناوچەکە.