ئینریکی بۆ بەهێزكردنی پێكهاتەكەی داوای پێنج یاریزانی کردووە

تۆڕی دەیلی پۆست بڵاویکردووەتەوە، لویس ئینریکی راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە کاتی گفتوگۆکردنی لەگەڵ کارگێڕی یانەکەی داوای گواستنەوەی پێنج یاریزانی نوێی کردووە.

تۆڕەکە ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشکرا کردووە کە راهێنەرە ئیسپانیەکە داوای کردوون و عوسمان دیمبلی و جولێس کۆندی یاریزانانی بەرشەلۆنە بژاردەی یەکەمی راهێنەرەکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەریەکە لە هاری کەینی هێرشبەری تۆتنهام و بێرناردۆ سیلڤای یاریزانی مانچستەر سیتی لە لیستی ئەو یاریزانانەدان کە ئینریکی داوای کردوون و داوای گەڕاندنەوەی چاڤی سیمۆنزی لە یانەی ئایندهۆڤنەوە کردووە.

دەشڵێت، ئینریکی لاری نەبووە لەوەی کە یانەکەی دەستبەرداری چەند یاریزانێک ببن تا بتوانن بە بەدەستهێنانی بڕە پارەیەک ئەو پێنج یاریزانەی بۆ پەلکێش بکەن لەپێناو بەهێزکردنی پێکهاتەکەی.

پەیوەندیدار