بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ماوەی 6 مانگی ئەمساڵدا، زیاتر لە هەزار و 500 توشبووی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمار كراون.
بەڕێوەبەرایەتییەكە بڵاویكردووەتەوە، لەشەش مانگی رابردوو لەنەخۆشخانەی هیوای تایبەت بەشێرپەنجە ژمارەی ئەو حاڵەتە نوێیانەی شێرپەنجە كە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمار كراون، هەزار و 508 خاڵەت بوون.
رونیشكراوەتەوە، 238 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمك بوون و 153 شێرپەنجەی كۆڵۆن، هەروەها 97 تەشبووی شێرپەنجەی سییەكان و 93 شێرپەنجەی لیمفۆما و 91 میو و میزەڕۆ و 85 پرۆستات، 73 حاڵەتی لۆكیمیا و 62 شێرپەنجەی مێشك و 55ی گەدە تۆمار كراون، هەروەها 571 حاڵەتی تر شێرپەنجەكانی دیكە بوون.
هەر بەپێی ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، جگە لە شێرپەنجەی خوێن، 841 چارەخوازی نوێ بۆ نەخۆشیەكانی دیكەی خوێن لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمار كراون.