دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق له‌سه‌ر سكاڵای ڕاوێژكاریكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا به ڕاگرتنی جێبه‌جێكردنی شه‌ش مادده‌ی یاسای بوودجه‌ی ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، ئه‌مه‌ش تا ئه‌و كاته‌ی له‌باره‌ی دهسووریبوون یان نه‌بوونی ئه‌و ماددانه‌وه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌درێت.
له ڕاگه‌یاندراوێكدا دادگای باڵای فیدراڵیی ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و تانانه‌ی كه قاسم سوحێب شه‌ریفی ڕاوێژكاری یاسایی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داویه‌تی له‌سه‌ر مادده‌كانی (٢٨بڕگهی چواره‌م:أ و ب)، (٥٧بڕگهی یه‌كه‌م-ج)، (٦٥بڕگهی دووه‌م)، (٧٠بڕگهی دووه‌م)، (٧١) و (٧٥)، فه‌رمانی به ڕاگرتنی جێبه‌جێكردنی مادده‌كان داوه تا كاتی یه‌كلاكردنه‌وه‌یان.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی عێراق ڕاگه‌یاندبوو كه محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، تانه‌ی له ژماره‌یه‌ك مادده و بڕگه‌ی یاسای بوودجه له دادگای باڵای فیدراڵیی تۆماركردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دابوو كه محه‌مه شیاع سوودانی داوای له دادگای باڵای فیدراڵی كردووه جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماددانه‌ی كه تانه‌ی لێداون ڕابگرێت تا ئه‌و كاته‌ی یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه.
برگه‌كانی (أ و ب)ی مادده‌ی ٢٨ی یاسای بوودجه‌ی تایبه‌تن به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌چوارچێوه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان، حه‌شدی شه‌عبی، حه‌شدی عه‌شائیری و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له دوای ٩/ نیسانی /٢٠٠٣ له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژبه تیرۆر و به‌هه‌ڵه‌ی سه‌ربازیی گیانیان له‌ده‌ست داوه و برینداربوون.
له مادده‌ی (٥٧بڕگهی یه‌كه‌م/ ج) باس له‌وه كراوه كه له‌سه‌دا سفر و لهههزارا یه‌ك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و خانه‌نشینان ببڕدرێت.
هه‌روه‌ها له مادده‌ی (٦٥بڕگهی دووه‌م) ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته ئه‌نجوومه‌نی زانكۆكان گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ن بۆ به‌شداریكردن له بواری دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریی، تاقیگه‌ی راوێژكاریی و كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زانستی و وه‌به‌رهێنانی كشتوكاڵی.
له مادده‌ی ٧٠ی یاساكه‌دا، باس له زیادكردنی بڕی خه‌رجی دیاریكراو كراوه كه له پرۆژه‌ی حكوومه‌تدا هاتووه.
له مادده‌ی ٧١یشدا، حكوومه‌ت پابه‌ند كراوه به‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكان به وه‌كاله‌ت تا كۆتایی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٣، كۆتایی پێ بهێنێت.
هاوكات مادده‌ی ٧٥ تایبه‌ته به ڕاگرتنی گرێبه‌ست و دامه‌زراندن، له‌وانه‌ی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره ٣١٥ی ساڵی ٢٠١٩ ده‌یانگرێته‌وه.
له ڕاگه‌یاندراوێكدا دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و تانه‌ی ڕاوێژكارێكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاری ڕاگتنی جێبه‌جێكردنی شه‌ش ماده‌ی یاسای بودجه‌ی سێ ساڵی داهاتووی عێراق ده‌ركردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه مادده دیاری كراوه‌كان تا كاتی یهكلاكردنهوهییان له باره‌ی ده‌ستووری بوون یان نه‌بوونی له دادگاكه به كارپێنهكراوی ده‌مێنێته‌وه.