بەپێی راپۆرتی ڕۆژنامەیەك،بەغدا نەوتەكەی هەرێم لە رێككەوتنەكەی لەگەڵ تاران بەكاردەهێنێت،رەنگە رێككەوتنەكە واشنتۆن توڕە بكات”.
رۆژنامەی(المدی) بڵاویكردووەتەوە،”تاران و بەغدا رێككەوتنی نەوت بەرامبەر كارەبایان واژووكرد, هەر دوا بەدوای ئەوە, ئێران هەڕەشەی توندكردنەوەی هێرشەكانی كرد بۆ سەر كوردستان, بە بیانوی بوونی پارتە كوردیەكان”.
ئاماژە بەوەشدراوە،”رەنگە رێككەوتنە تازەكە عێراق تووشی پێكدادان بكات لە گەڵ واشنتۆن, ئەگەر ئەمریكا رێككەوتنەكە بەخۆ دزینەوەی تارانی دابنێت لەو سزایانەی بەسەریدا سەپاندووە”.
ئەوەشخراوەتەڕوو،” پێدەچێت ئەو نەوتەی بەغدا دەینرێت بۆ تاران نەوتی هەرێمی كوردستان بێت, كە ماوەی چەند مانگێكە راوەستاوە بەهۆی چارەسەرنەكردنی پرسەكە لەگەڵ توركیا”.
هەروەها هاتووە،”شارەزایان رێككەوتنەكە بەرێككەوتنێكی دۆڕاو دەزانن, بەو پێیەی عێراق غاز لە ئێران دەكڕێت, بە چەند هێندە زیاتری نرخە جیهانیەكەی”.
بەگوێرەی رێككەوتنەكەی نێوان بەغدا و تاران, عێراق یەك ملیۆن یەكەی گەرمی بە (9)دۆلار دەكڕێت لە ئێران, لەكاتێكدا نرخی یەك ملیۆن یەكەی گەرمی لە بازاڕەكانی جیهانی بە (2)دۆلار و (60)سەنتە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەكە،”چوارچێوەی هەماهەنگی كە ئیدارەی حكومەت دەكات, ناچار بووە بەو چارەسەرە, بەهۆی ئەوەی ترسی لە توڕەیی جەماوەر بەهۆی قەیرانی كەمی كارەبا”.