رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكرده‌وه كه واشنتن له‌وه ده‌گۆڵێته‌وه گرێبه‌ست و رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان به‌غدا و تاران بۆ گۆڕینه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق به غازی ئێرانی رابگرێت.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه عێراق پشتی به غازی ئێران به‌ستوه بۆ كارپێكردنی وێستگه‌ه‌كانی كاره‌با و تاران قه‌رزێكی زۆری لای به‌غدایه و به‌غداش به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه بۆسه‌ر ئێران ناتوانێت بیداته‌وه.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه عێراق و ئێران رێككه‌وتون كه به‌غدا نه‌وتی خاو به ئێران بدات و له‌به‌رامبه‌ردا غازی لێ وه‌ربگرێت، ده‌وترا به‌شێك له‌و نه‌وته‌ش كه ده‌درێت به ئێران، نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانه كه ئێستا كه‌وتوه‌ته ده‌ست به‌غدا.
به‌گوێره‌ی ڕێککەوتنەکەی نێوان عێراق و ئێران پێدانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان تەنیا ئەو غازە سرووشتییە ناگرێتەوە کە لەمەودوا عێراق له ئێرانی دەیکڕێت، بەڵکو هەموو ئەو قەرزە 11 ملیار یۆرۆییەش دەگرێتەوە کە عێراق دەبێت بیداتەوە ئێران و ئێستا لە بانکی (تی بی ئای) دانراوەو به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه ئێران ناتوانێت ئه‌و بڕه پاره‌یه رابكێشێت.
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌و رێككه‌وتنه، رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر پرسی وزه ئاراسه‌ی ئه‌مریكای كردوه، گرژی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا دروست بووه، واشنتن فشار له به‌غدا ده‌كات و رێگه‌نادات به‌غدا قه‌رزی كڕینی غاز به تاران بداته‌وه، ئێرانیش غازی له عێراق بڕیوه‌و ئێستاش وێستگه‌كانی كاره‌با په‌كیان كه‌وتوه‌و خه‌ڵكی عێراقیش ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن.
“سودانی واشنتۆنی له رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران و گۆڕینه‌وه‌ی نه‌وت به غاز ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌و به‌رپرسانی كۆشكی سپیش له ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنه‌كه ده‌كۆڵینه‌وه تا بزانن ئه‌مه سزاكانی سه‌ر ئێران پێشێل ده‌كات یان نا، ئه‌گه‌ر پێشێلی كرد ئه‌وا له‌وانه‌یه ئه‌مریكا رێگه نه‌دات ئه‌و رێككه‌وتنه سه‌ربگرێت”، وۆڵ ستریت جۆرناڵ وای نوسیوه.
رۆژنامه‌كه له‌زاری به‌رپرسێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا بڵاویكردوه‌ته‌وه كه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی سودانی ئاراسته‌ی ئه‌مریكای كردوه‌و گوایه واشنتن كه‌رتی وزه‌ی له عێراق په‌كخستوه “بێ بنه‌ما و مایه‌پوچن” و وتویه‌تی: ئه‌وه ئێرانه كه ده‌یه‌وێت به گرتنه‌وه‌ی غازه‌كه‌ی عێراق تووشی كێشه بكات.
به‌پێی رۆژنامه‌كه ئه‌مریكا نیگه‌رانه له‌و رێككه‌وتنه‌و ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئه‌گه‌ر تاران نه‌وتی خاوی عێراق بپاڵێوێست و به بازاره‌كانی جیهانی بفرۆشێت، له‌و رێگه‌یه‌وه دۆلاری ده‌ست بكه‌وێت و به‌مه‌ش سزاكانی سه‌ر تاران بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نه‌مێنێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی 964ی عێراقیی وتبوو: لە گرێبەستی نەوت بەرانبەر غازی سرووشتیی نێوان عێراق و ئێران‌دا پێدەچێت بڕێک لەو نەوتەی عێراق بۆ ئێرانی دەنێرێت، نەوتەکەی هەرێمی کوردستان بێت.
هەمان سەرچاوە ئاشکراشی کردبوو کە گۆڕینەوه‌ی نه‌وت به‌غاز له‌نێوان عێرلاق و ئێران دوو جۆر نەوت لەخۆ دەگرێت، نەوتی خاو و نەوتی ڕەش، سەبارەت بەو بڕه نەوتە خاوەی دەبێت بەپێی ڕێککەوتنەکە بدرێتە لایەنی ئێرانی چەند ئەگەرێک لەئارادان و یەکێکیان بریتییە لە هەناردەکردنی بڕێک لە نەوتی هەرێم بۆ ئەو وڵاتە بەرانبەر ئەو غازەی دەیداتە عێراق، بەتایبەتیی کە هێشتا هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێی تورکیاوە وەک خۆیەتیی و ڕاگیراوە.
له ماوه‌ی رابردوودا حكومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌ی بۆ توركیا به بڕیاری دادگای پاریس، به‌پێی رێككه‌وتنێك قایل بوو نه‌وته‌كه‌ی راده‌ستی حكومه‌تی به‌غدا بكات و له‌به‌رانبه‌ردا به‌غدا پاره‌ی ئه‌و نه‌وته بۆ هه‌رێم بنێرێت، به‌غدا رایگه‌یاندوه كه سه‌رپشكه له‌وه‌ی نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم چۆن هه‌نارده ده‌كاته‌وه یان بۆ پێداویستیی ناوخۆ یان هه‌ر پێداویستییه‌كی دیكه به‌كاربهێنێت.