مەلە كردن ئازاری ئێسك كەمدەكاتەوە

لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەی گەرما و هاتنی وەرزی هاوین كەسانێكی زۆر حەز بە مەلەكردن دەكەن كە یەكێكە لە بەسودترین وەرزشەكان و بەڕای پسپۆڕەكانیش سودێكی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

بەڕای پسپۆڕەكان مەلەكردن سودێكی زۆری بۆ ئێسكەكان هەیە و ئازاریان كەمدەكاتەوە، بە تایبەت بۆ ئەو كەسانەی لە تەمەنێكی گەنجیدان و بەردەوام ئازاری ئێسك و جومگەكانیان هەیە یاخود بەشێوەیەكی بەردەوام بە دەست ئازاری پشتەوە دەناڵێنن.

پسپۆڕەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن هەفتانە چەند جارێك وەرزشی مەلە ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی لە ئازاری جومگە و ئێسك بەدووربن، ئەمە جگە لەوەی پێویستە بەشێوەیەكی بەردەوام گرنگی بە ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشییەكانی دیكە بدرێت، بە تایبەت ڕۆشتن و ڕاكردن.

پێشتریش چەند توێژینەوەیەكی دیكە ئاماژەیان بەوە كردبوو مەلەكردن ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی جەڵتەی دڵ و مێشك و خانەكانی خوێن كەمدەكاتەوە بەمەش ئەگەری مردن بەڕێژەیەكی بەرچاو دادەبەزێت.

پەیوەندیدار