حکومەتی سوریا ھێزەکانی ئەمریکا بە بەبردنی نەوتەكەی تۆمەتبار دەکات

حکومەتی سوریا ھێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان تۆمەتبار دەکات بە دزینی نەوت و گواستنەوەی بەشێوەیەکی نایاسایی بۆ ھەرێمی کوردستان.

ئاژانسی سانای سەر بە حکومەتی سوریا دەڵێت، دوێنێ ھێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە، ٣٥ تانکەری نەوتیان لەرێگەی خاڵی سنوری وەلیدەوە بۆ ھەرێمی باکوری عێراق گواستوەتەوە.

ئەوەشی خستوتەڕو، کاروانەکە لە ٣٥ تانکەری نەوت، ٦٥ ئۆتۆمبێل و ئامێری سەربازی کە بەشێکیان لەکارکەوتوون لەگەڵ ٢٠ ئۆتۆمبێلی ساردکەرەوە پێکھاتوون کە سەرجەمیان گوازراونەتەوە بۆ باکوری عێراق.

ئاژانسی سانا لە زاری سەرچاوەکانییەوە دەڵێت، چوار ئۆتۆمبێلی سەر بە ھێزەکانی سوریای دیموکرات -ھەسەدەش یاوەری کاروانەکە بوون و پارێزگارییان لە کاروانەکە کردووە.

پەیوەندیدار