راگەیەندراوی رێکخراوی مامۆستایانی حزبی زەحمەتکێشان کوردستان لەبارەی ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان لەلایان حکومەتی هەرێمەوە

رێکخراوێکی مامۆستایان راگرتنی پلە بەرکردنەوەی مامۆستیان لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ستەم لە مامۆستایان ناودەبات.

لە راگەیەندراوی رێکخراوی مامۆستایانی زەحمەتکێشان هۆشداری دەدرێتە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە درێژەدان بە راگرتنی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایانی کوردستان.

رێکخرای مامۆستایانی زەحمەتکێشانی کوردستان لە راگەیەندراوەیەکەیان ئاماژەیان بەوە داوە “ماوەی چەندین ساڵە پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان راگیراوە، ئەمەش وایكردووە بڕێكی بەرچاو لە مووچە و داهاتی مامۆستایان مانگانە ببڕدرێت، لەكاتێكدا مامۆستایانی كوردستان وێڕای ئەركی قورسی ژیانیان، درێغیان نەكردوە لە پەروەردە و فێركردن و بەردەوام خزمەتی نەوەكانی كۆمەڵی كوردەواریان كردووە، ئێمە لە رێكخراوی مامۆستایانی زەحمەتكێشانی كوردستان داواكارین و پێداگیرین لەسەر ئەوەی هەرچی زووە پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی كوردستان دەستپێبكاتەوە و هیچ بیانویەك نابینین كە لەوە زیاتر بوەستێت

پەیوەندیدار