لە جامى کۆنکاکاف، مەکسیک بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە پەنەماى بردەوە و بۆ 12یەمین جار نازناوەکەى بەدەستهێنا.
لە یارى کۆتایى جامى نەتەوەکانى ئەمریکاى باکور و ناوەڕاست و کاریبى، کە بە جامى ئاڵتونى کۆنکاکاف ناسراوە، هەردوو هەڵبژاردەى مەکسیک و پەنەما لە یاریگاى سۆفى ستادیۆم لە ویلایەتى کالیفۆرنیاى ئەمریکا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
لە تایمى یەکەمى یارییەکەدا، هەردوو هەڵبژاردە چەندین هێرشى بەهێزیان کردە سەر گۆڵى یەکتر، بەڵام لە تۆمارکردنى گۆڵدا سەرکەوتوو نەبوون و تایمەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایى هات.
لە تایمى دووەمدا، مەکسیک لە خولەکى 88دا گۆڵێکى لە ڕێگەى سانتیاگۆ خیمینێزەوە تۆمارکرد و بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و بۆ 12یەمین جار لە مێژوویدا نازناوى پاڵەوانێتییەکەى بەدەستهێنا، کە ئەمەش بەهێزکردنى ژمارە پێوانەییەکەى بوو.
هەڵبژاردەى کۆستاریکاش بە بردنەوەى 10 نازناو لە پلەى دووەمدایە و لە پلەى سێیەمیشدا هەلبژاردەى ئەمریکا دەبینرێت بە حەوت نازناو.
خیسۆس ڤێرێراى هێرشبەرى ئەمریکا بە تۆمارکردنى حەوت گۆڵ نازناوى گۆڵکارى جامى ئاڵتونى کۆنکاکافى بەدەستهێنا، کە هەڵبژاردەکەى لە قۆناغى پێش کۆتاییى جامەکە بە پەنەما دۆڕا.