روونکردنەوەیەک لە مەکتەبی ڕاگەیاندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

ئەمڕۆ 18/7/2023، دوای کۆبوونەوەی هاوبەشی زەحمەتکێشان و یەکێتی پەیجێک لە سۆشیالمیدیا سێ هەواڵی بەدوای یەکی لەسەر زاری هاوڕێ “بەڵێن عەبدوڵڵا” سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بڵاوکردۆتەوە.
بۆیە ئێمە لێرەدا ڕایدەگەیەنین کە ئەو سێ هەواڵەی پەیجی کوردپۆست هیچ پەیوەندی بە سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان نیە، هەڵوێستی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەبارەت هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک بریتیە لە جەختکردنەوە لە یەکڕیزی کوردستانی و یەک لیستی لەو هەڵبژاردنە، دیارە ئەو جۆرە راگەیاندنە چەواشەکاریانە دژی بەو جۆرە هەڵوێستانەن بۆیە پەنا بۆ هەواڵی هەڵبەستراو دەبەن.

مەكتەبی ڕاگەیاندنى

حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
18/7/2023

پەیوەندیدار