بێکەس قادر بڕیار نەدراوە لیست بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کوردستان بهێنرێت

ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئاشکرای دەکات لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حزبە کوردستانییەکان لە شاری هەولێر، بڕیار نەدراوە لیستێکی کوردستانی بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان پێک بهێنرێت.

بێکەس قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە ئاپۆرانیوزی ڕاگەیاند کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حزبە کوردستانییەکان لە شاری هەولێر، بڕیار نەدراوە لیستێکی کوردستانی بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان پێک بهێنرێت.

وتیشی بەڵکو لەبەر هەستیاری قۆناخەکە داوا کراوە بە بەشداری هەموو لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لیستێکی هاوبەش پێک بهێنرێت و لایەنی کوردستانی هەموو پێکەوە بە یەک لیستی هاوپەیمانی بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بکات.

شایەنی باسە ئەمڕۆ لەسەر داوای لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان 13 حزب و لایەنی سیاسی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوەیەکی راوێژکاریان ئەنجامدا.

پەیوەندیدار