نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، دوای کۆتایی هێنان بە رێککەوتننامەی رەوانەکردنی دانەوێڵە لەلایەن رووسیاوە، ناتوانن دڵنیایی ئەمنی بدەن بە کەشتییەکان لەوەی جموجۆڵ بکەن لە ناوچەی جەنگدا.
وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیفان دوجاریک لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەیدا، ئاماژەی بەوە دا کە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ ئەوەی دانەوێڵە و پەیینی ئۆکراینا و رووسیا بگاتە بازاڕەکانی جیهان و وتی: “ئەم بابەتە لای سکرتێری گشتیی هێندە گرنگە کە نادیدە ناگیرێت”.
دوجاریک سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە بۆ رەوانەکردنی دانەوێڵە بۆ بازاڕەکانی جیهان بیروبۆچوونی جیاواز تاوتوێ دەکرێت و لەبارەی ئەگەری بە ئامانجگرتنی کەشتییەکانی رەوانەکردنی دانەوێڵەیش لەلایەن رووسیاوە لە دەریای رەش وتی: “ئەوێ ناوچەی جەنگە. کەس ناتوانێت داوای دڵنیایی ئەمنی بکات لە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان”.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە کارمەندانیان لە ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش بە مەبەستی راوێژکاریی لە ئیستانبوڵ دەمێننەوە و وتی: “بەردەوام دەبین بە ئامانجەکانی گەیشتنە رێککەوتنی واژووکراو لەگەڵ رووسیا و رێککەوتننامەی رەوانەکردنی دانەوێڵە لە رێگای دەریای رەشەوە.