بیرۆکەی رێگریکردن لە پیربوون لە زانستی خەیاڵییەوە گۆڕاوە بۆ زانستی ئەکادیمی بەڵگەدار، چونکە پسپۆڕان ئاشکرای دەکەن کە کۆمەڵێک هۆکار هەن وادەکەن رێگری بکەن لە پیربوون یان دواخستنی، گرنگترینیان ئەمانەن:
١. پاراستنی پێست لە تیشکی خۆر.
٢. وازهێنان لە جگەرە کێشان چونکە جگەرە دەبێتە هۆی چرچبوون و رەنگی پێست مات و زەرد دەکات.
٣. خواردنی خۆراکی تەندروست،چەند توێژینەوەیەک ئەوە دەردەخەن کە خواردنی زۆرێک لە سەوزە و میوەی تازە یارمەتیدەرن بۆ رێگریکردن لە پیربوونی پێشوەختە.
٤. دووربکەوەرەوە لە خواردنەوە کهولییەکان.
٥. رۆژانە وەرزش بکە، سوڕی خوێن باشتر دەکات و سیستەمی بەرگری جەستە بەرز دەکاتەوە.
٦. پێستت بە نەرمی پاکبکەرەوە، شۆردنی نەرم یارمەتیدەرە بۆ لابردنی پیسبوون و ماکیاژ و مادەکانی تر بەبێ ئەوەی زیان بە پێستت بگەیەنێت.
٧. دوای ئارەقکردنەوە بە زووترین کات پێستت بشۆ.
٨. هەموو رۆژێک شێدارکەرەوەی دەموچاو بەکاربهێنە، شێدارکەرەوە ئاو لە پێستدا دەپارێزێت، ئەمەش دیمەنێکی گەنجتر بە پێستت پێدەبەخشێت.
چــیـا جــەمـــال