لە ماوەى پێنج ڕۆژى ڕابردوودا ١٦ کەس بە ڕووداوکانى هاتوچۆ لە هەرێمى کوردستان گیانیان لەدەستداوەو وتهبێژى هاتوچۆى ههولێریش تکا لە شۆفێران دەکات لە رێگەى کەمکردنەوەى خێراییەوە ژمارەى قوربانییەکان کەمبکەنەوە.
فازڵ حاجى، وتهبێژى هاتوچۆى ههولێر لە نوسینێکدا لە فەیسبووک بەناونیشانى “با ئەو ڕۆژ ژمێری مەرگە ڕابگرین” دەڵێت “دوێنێ لە شارەزوور سێ قوربانی بەهۆی پێکدادانی دوو ئوتومبێل، پێرێ دوو قوربانی لە دەشتی هەریر بەهۆی فڕینی ئوتومبێلێک، بەسەرپێرێ دوو قوربانی بەهۆی وەرگەڕانی ئوتومبێل لە سۆران، چوار ڕۆژ بەر لەئێستا چوار قوربانی لە زاخۆ، پێنج ڕۆژ بەر لەئێستا دوو قوربانی لە شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر، کە هۆکاری هاوبەش لە هەموو ڕوداوەکان (تیژڕۆیی) بوو، باتۆش نەبیت بە یەکێک لەو ژمارانە، تکایە قاچت بۆ چەند سانتیمەترێک لەسەر پایدەری بەنزینەکەت بەرز بکەوە، با سبەینێمان بێ قوربانی بێت”.
هاوکات درەنگانى شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک ناحیەی دارەتوو لە پارێزگاى هەولێر سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون. بەوەش لەماوەى لە ماوەى پێنج ڕۆژى ڕابردوودا ١٦ کەس بە ڕووداوکانى هاتوچۆ لە هەرێمى کوردستان گیانیان لەدەستداوە ئەمە جگەلە برینداربوونى دەیان کەسى دیکەش.