لیژنه‌ی كشتوكاڵ له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: له‌سه‌دا 70ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان به‌هۆی كه‌می ئاوه‌وه، به‌ده‌ست بیابانبوونه‌وه ده‌ناڵێنن.
فالح خه‌زعه‌لی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی ڕایگه‌یاند: عێراق به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاو له ڕووباری دیجله و فورات ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی گه‌وره‌ی ئاو بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها توركیا پابه‌ندی به جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق سه‌باره‌ت به پشكی ئاو له هه‌ردوو ڕووباره‌كه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
به وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، له سه‌دا 70ی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانی عێراق ڕووبه‌ڕووی به بیایانبوون بوونه‌ته‌وه، هه‌وره‌ها عێراق پێنجه‌م وڵاتە له‌سه‌ر زه‌ویدا، كه زۆرترین زیانی به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به‌ركه‌وتووه.
خه‌زعه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە:”كاریگه‌رییه‌كانی كه‌می ئاو كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ئاژه‌ڵیش هه‌بووه و له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا بۆ 20% كه‌میكردووه، هه‌زاران ئاژه‌ڵی گامێشیش به‌هۆی وشكبوونی هۆره‌كانی باشووری عێراق مرادار بوونه‌ته‌وه.